لەنوسینی پیتەرڤایس، وەرگێرانی شێرزاد حەسەن، ئامادەکردن و دەرهێنانی ژیلوان عومەر بەگ، کە لەڕۆژی (23-11-2010) لەهۆڵی بەدیعەدارتاش نمایشکرا.
ئەم شانۆییە لەنواندنی هەریەکە لەخوێندکاران شڤان گوررون، سۆنیا ئاوات، بژار عەلی بوو.
لەلێدوانێکی تایبەتدا دەرهێنەر ژیلوان عومەر وتی: ئەم کارەم باس لەشۆڕشی فەڕەنسا دەکات من هاتووم ئەم بەرهەمەم بەستۆتەوە بەنەهامەتی کێشەوە گرفتیەکانی کورد ئەو ڕووداوانەی بەسەریدا هاتووە، سوودیشم لەقوتابخانەیی مایەرهۆڵد وەرگرتووە.