(1910 #سلێمانی#-1976 بەغدا
وێنەکێشێکی خۆرسک و خۆشنوسێکی بەهرەمەند بوو.بەیەکەمین نیگار کێش دادەنرێت کە هونەری نیگارکێشانی هاوچەرخی لە شاری سلێمانی دامەزراند و بڵاوی کردەوە.یەکێکیشە لە هونەرمەندە پێشەنگەمانی بواری شێوەکاری لەهەموو کوردستانی باشور دا.ئەم هونەرمەندە لە ڕاستی دا ناوی (شەمسەدین عەبدولقادرە) لە بنەماڵەی شێخ سەلامی شاعیرە.سەرەتای سەدەی بیستەم لە سلێمانی لە دایک بوو ە لة گەرەکی کانێسکان،کۆڵانی بەامبەری شەخێەکەی شێخ جافر لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ.باوکی یەکێک بووە لە شێخەکانی بەرزنجە کە کاتی خۆی لە ئەستەمبوڵ خوێندویەتی و ماوەیەکی زۆر قازی بووە لە شارەکانی بەغداو کەربەلا و دیوانیە.
حەسەن فەلاح ژیانێکی پر ِ چەرمەسەری بەسەر بردووەو لە زۆر شیوێن و لە زۆر بواردا ژیاوەو کاری کردوە لە هەولێرو کەرکووک و بەغدا سەرباری ئیش و کاری ڕۆژانە خەریکی ڕەسم کردن و هاندانی بڵاوکردنەوەی ئەو هونەرەی داوە.بەشداری کردوە لە شۆرشی شێخ مەحمود دا و لە یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی ئومێدی ئیستیقلال دا لە ساڵی 1923 لە حکومەتەکەی شێخی نەمردا بە (ناظر الخدمة) ناوی هاتووە.هەر لەو ماوەیەشدا و بەتایبەت لە ساڵانی 1930 دا هاورێیەتی لەگەڵ عەزیز سەلیمی هونەرمەند دا دروست کردوە.ساڵی 1941 لە کاتی شەڕەکەی ڕەشید عالی گەیلانی دا لە بەغدا هاوکاری گۆڤاری (حەبەزبوز) دا کردووە کە گۆڤارێکی کاریکاتێری بووە.حەسەن فەلاح لەو گۆڤارەدا بە کاریکاتێر وێنەی نوری سەعید و عەبدولئیلای کێشاوە.دوای شکست هێنانی بزوتنەوەکەی ڕەشید عالی لە هەمان ساڵی 1941 دا حەسەن فەلاح لە ترسی ئینگلیزەکان ڕای کرد بۆ سوریا لەوێشەوە بۆ کوەیت تا ساڵی 1955 تیایدا مایەوە لەوێ و لەوقۆناغەدا گەلێ تابلۆ و پۆرترێتی کێشا پاشان هاتەوە کوردستان و لەوێشەوە چوو بۆ ئێران.حەسەن فەلاح کە لەم قۆناغەدا فێری زمانی ڕوسیش بوو لە هەموو سەردەمێک زیاتر وێنەی کێشا لەم بەرهەمە هونەریانەدا بەبێ پارە وەرگرتن و بەبێ ئەوەی کۆمۆنیستیش بێ هانی سوپای ڕوسی ئەدا بۆ سەرکەوتن.پاش جونگی دووهەم حەسەن فەلاح ساڵێک لە تاران مایەوە لەوێ لە ژووری ئوتێلێک بە تەنیا دەژیا و خەریکی وێنە کێشان و خەت خۆشی بوو.پاشان کە بەیەکجاری گەرایەوە کوردستان و سلێمانی سەرتاپای چایخانەکەی ڕەشۆلی گۆرانیبێژی ڕۆژی بە دوودینار کرد بە نەخش و نیگار و ڕەسم.هەروەها وردە وردە کەوتە ڕەسم کردنی دیواری ماڵی هەندێک لە دەوڵەمەندەکانی سلێمانی.ئەم هونەرمەندە ساڵی 1960 چووە بەغداو لەوێ بوو بە شۆفێر هەر لوێش ساڵی 1976 کۆچی دوایی کرد. ئەم هونەرمەندە لە بواری شانۆش دا کاری کردووە و هەر بەهۆی شانۆشەوە ناونراوە حەسەن فەلاح.لە دوو شانۆگەری ڕەفیق چالاک دا(1-لەرێی نیشتیمان دا،2_گوڵی خوێناوی) بەشداری کردووە.
بەرهەم و تابلۆکانی
1-کۆنترین تابلۆ تابلۆی(شەڕەکەی #دەربەندی بازیان#)ە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1919 و باسی
شەڕە بەناوبانگەکەی شێخ مەحمود و ئینگلیزەکان دەکات لە دەربەندی بازیان.
2-لە ساڵانی 1933 تا 1934 لەگەڵ عەزیز سەلیم دا لە سلێمانی لەسەر دیواری قاوەخانەکانی ئەسحاپ ئەسپی گەلێک تابلۆ و پۆرترێتیان دروستکردووە.
3-لەسەر دیواری ماڵ و چایخانەو دیواری ناو بازاڕەکان لە سلێمانی لە بەغدا گەلێک ڕەسمی کردووە.
4-تابۆکانی لە سلێمانی و بەغدا و ئیران و سوریا و سۆڤیەت نیشان دراون.لەسەر چادر و سەیارەو لەسەر دیواری چایخانەو چێشتخانەکان دا بە بابەتی جۆراوجۆر چەندین تابلۆی بەرهەمهێناوە.
5-لە دانانی نەخشەی هەردوو بەنداوەکەی دووکان و دەربەندیخان دا بەشدار بوە.
6-هاوکای گۆڤاری(الکشکول) ی کردووە بە کێشانی وێنەی کاریکاتێری.
تابلۆ هەرە ناسراوەکانی حەسەن فەلاح بریتین لە. شەڕەکەی دەربەندی بازیان.مەمو زین،شیرین و فەرهاد،ێەلاحەدینی ئەییوبی،هۆڕەکانی باشوری عێراق،کۆچی خێڵی جافان.
ئەمڕۆ تابلۆکانی حەسەن فەلاح زۆر بە دەگمەن دەست دەکەون. هەندێکیان لە ماڵە کۆنەکانی سلێمانی دا و هەندێکی تریشیان لە(فندق الهلال الکبیر).
حەسەن فەلاح هونەرمەندێکی ڕیالیستی خۆڕسک بوو تابلۆکانی هێمن و ڕونن،لە ڕەسمەکانی دا گەشبین بوو،داهاتوی گەشاوەی کوردستانی ڕەسم دەکرد [1].