ناو: عەلی
نازناو: عەلی پێنجوێنی
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
عەلی پێنجوێنی دەرچووی #زانکۆی سلێمانی# کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشی کوردییە.
1993 دەستی بەنووسینی شیعرکردووە، لەزۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان شیعر و چیرۆک و وتاری ئەدەبی بڵاو کردۆتەوە.
خاوەنی چەندین خەڵاتی ئەدەبییە. بەدەقی (تازەردەی ئاوابوون، بەهێ) لە 21یەکەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ خەڵاتی بەدەستهێناوە.
$بەرهەمەکانی عەلی پێنجوێنی$
1- لەجوانی واوەتر (شیعر)
2- هەوریلار (شیعر)
3- حەرامترین (چیرۆک)
4- لەچکەکەی خەیاڵ (ڕۆمان)
5- داگیرسانی ئاو (شیعر)
6- ڕەنگی مردن (ڕۆمان)
7- یاقوتی ڕژاو (شیعر)
8- ئەمە ڕێگاکە نییە (شیعر) [1]