ساڵی 1946 لە #کەرکووک# لەدایکبووە و لەتەمەنێکی کەمدا پەیوەندیکردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە و چالاکانە لەناوڕێکخستنەکانی ئەوکاتەی پ.د.ک کاریکردووە، لێپرسراوی لقی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە لەکەرکووک، دوای ئاشکرابوونیشی لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتەی عیراقەوە پەیوەندیکرد بەشۆڕشی ئەیلولەوەو بەشداری سەرجەم نەبەردییەکانی کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10962/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=فەیسەڵ ڕەشید حەمید ناسراو بە (سیروان تاڵەبانی)=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10962/0005.JPG=KTML_Photo_End=
دوای دەستپێکردنی وتووێژی شۆڕش و ڕژێمی بەعس و دەرچوونی بەیاننامەی 11-03-1970، شەهید سیروان بەهۆی لێوەشاوەییەوە کرا بەبەڕێوەبەری شارەوانی #خانەقین#.
لەسەرەتای دامەزراندنی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# لەڕێگەی شەهیدان #خاڵە شیهاب# و کاک ئارامەوە پەیوەندی کردووە بەدەستەی دامەزرێنەری ئەو کۆمەڵەیەوە.
پاش نسکۆی شۆڕش لەساڵی 1975، شەهید سیروان جارێکیتر کەوتە خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لەشۆڕشی نوێ، پاش گەڕانەوەی بۆ کەرکووک توانی چەندین شانەی ڕێکخستن لەکەرکووک و بەغدا و چەند شارێکی دیکەی خواروی عیراق دروستبکات و کرا بەلێپرسراوی کۆمیتەی ئاگر، دوای ئاشکرابوونی لەلایەن ڕژێمەوە، شەهید گوێزرایەوە بۆ #سلێمانی# و لەوێ درێژەی بە کاری ڕێکخستندا.
ساڵی 1976 لەسەرەتای شۆڕشی نوێدا بووە پێشمەرگە و یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی ی.ن.ک لەلایەن شەهید سیروان و هاوڕێکانی بڵاوکرایەوە، لەدروستبوونی هەرێمەکانی هێزی پێشمەرگەش، سیروان تاڵەبانی کرا بە فەرماندەی هەرێمی پێنجی قەرەداغ.
بەداخەوە، شەوی 29-30-04-1979 لەگوندی (#زێڕینجۆ#)ی #شارەزوور# کەوتە بۆسەیەکی زۆری هێزەکانی ئیستخبارات و جاش و ئەمن و قوات خاسەی عەسکەری و شەهید کرا.