ناو: حەوێز
نازناو: حەوێز هیرانی
ناوی باوک: برایم مەلا سەمەد
ناوی دایک: ئایشە
ساڵی لەدایکبوون: 1938
ڕۆژی شەهیدبوون: #18-08-1978#
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی#هیران#
$ژیاننامە$
شاعیر و پێشمەرگە و چالاکی سیاسیی
لە دایکبووی ساڵی 1938ی شاری هیرانە، ڕۆژی #11-09-1961# لەگەڵ مەفرەزەیەکی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول، لە چیای #سەفین# یەکەم تەقەی شۆڕش دەستپێدەکەن.
هەمان ساڵ (حەیشە -ئایشە)خانی دایکی و دوو برا و خوشکێکی دەستگیردەکرێن، دایکی بۆ ماوەی 18 مانگ زیندانی دەکرێت.
لە جیابوونەوەکەی پارتیدا لایەنگری باڵی مەکتەبی سیاسی بووە.
ساڵی 1974 مام برایمی باوکی و ئامۆزایەکی شەهید کراون.
لە ڕێگەی شەهیدان (#عەلی عەسکەری# و #سەعدی گچکە# و #دکتۆر خالید# )ەوە کە هاوڕێ و نزیکی یەکبوون پەیوەندیکردووەتەوە، لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا بەشداربووە، کۆتایی ساڵی 1976 چووەتەوە شاخ.
لە هەردوو شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ چەندین پلە و لێپرسراوێتی گرنگی پێسپێردراوە، بەشداری زۆر نەبەردی و ڕرووبەڕووبوونەوەی سەخت و دەستەویەخەی کردووە، پێنج جاریش بەسەختی بریندار بووە.
شەوی 17-18-08-1978 کەوتووەتە بۆسەی جاشەوە و شەڕی سەختی لەگەڵ کردوون، دوای ئەوەی سیانیان لێ دەکوژێت و دوانیش بریندار دەکات، فیشەکێکی دوژمن بەر سەردڵی دەکەوێت و شەهید دەبێت.
کاتێک حەیشەخانی دایکی دەگاتە سەر تەرمەکەی، بە پێچەوانەی خواستی دوژمنەوە، ئەو ژنە بە ئیرادە و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە، بە دڵخۆشی و ڕوویەکی گەشەوە و بەبێ ئەوەی فرمێسک لە چاوانی بێت، ڕوودەکاتە کەسوکارەکەی و دەڵێت: (تکایە مەگرین و دوژمن بەخۆتان خۆش مەکەن، ئینجا نێوچاوانی کوڕە شەهیدەکەی ماچ دەکات و دەڵێت: گەردنت ئازاد بێت ڕۆڵە، بەمەردی شەهید بوویت.)
[1]