شەهیدی سەرکردە عەلی شیعە
ساڵی 1935 لە ڕۆژهەڵات نزیک شاری#سنە# لەدایک بووە، پاش کۆچی دوایی باوکی ڕوو لە باشوور دەکەن و ژیانی هەمیشەیی دەست پێ دەکات، سەرەتای بەگژدا چونەوەی ڕژێمی قاسم لە 1961 یەکێک بوو لە کەسە دیارەکانی ناوچەی #دەربەندیخان# و لە شۆرشی ئەیلول پەنجەمۆری خۆی لەسەر چەندین شەڕو و داستان و بەرگری جێ هێشت،
لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی 1975 هەرزوو شیعە خۆی ساز و ئامادەکرد هەرکات کۆمەڵە داوای لێ بکات ئەنگوستە چاوی تاریکی دڕبدات و شەوەزەنگی تاریک لە ڕژێمەکەی بەعس بکاتە ڕۆژی ڕووناک،
لە مانگی شەشی ساڵی 1976 مەفرەزەیەکی 7 پێشمەرگەیی پێکەوە دەنێت و وەک لێپرسراوی سەربازی مەفرەکە ڕوو لە چیای #باڵانبۆ# و #سورێن#، و #شنروێ# دەکەن و بانگی شۆڕشی ئازادی بەگوێی کۆمەڵانی خەڵک دەدەنەوە، یەکەم فیشەکی شۆڕشی نوێ لە چەکی شەرەفمەندانەی شەهید عەلی شیعەوە بەرەو ڕوی ڕژێم تەقی، هەرزوو چەخماخەی بوونی مەفرەکەی عەلی شیعە کوچە و کۆڵان و گوندەکانی کوردستانی گرتەوەو پەیامیشی گەیاندە #قەندیل#ی خۆڕاگر کە شاخ نابێت هەڵۆی بەرزەفڕی لێ ببڕێت.
شەهید عەلی شیعە جگە لەوەی فەرماندەیەکی سەربازی بە دیسپلین و خاوەن زەبت و ڕەبتی فەرماندەیی بوو کۆمەڵەیەکی ڕۆشنبیر و ڕۆشنفکر و ئایندەدید بوو، لەپاڵیا کەسێکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی لای هێزی پێشمەرگە و کۆمەڵانی خەڵک بوو، لە سەردەمی شۆڕشی نوێ چەندین داستان و نەبەردی بۆ مێژووی شۆڕش تۆمار کردووە،
ساڵی 1980 لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی وڵات کەوتە بەر هێرشی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ی. ن. ک. شەرەفی هاوکاری و هێزی پشتیوانی پێ بڕا و هێزەکانی بونە قەڵغان بۆ پشتیوانی لە حیزب و کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات.
شەهید عەلی شیعە لەسەنگەری بەرگری لە نیشتمان لە شاری سنە گیانی بەخشی بەو کوردستانە کە ئاواتی پێ دەخواست.
لە 29-04- 1980 دا
لە شەڕی(24 ڕۆژەی سنە)
شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانی شەهیدانی کوردستان. (مەلاشاخی)