ساڵی 1961لە هەڵەبجە لەدایک بووەو خاوەنی دووخێزانو سێ منداڵە، لە ڕۆژی شەممەی بەرواری 21-07-2003 ەوە بێسەرو شوێنە، کەسوکارەکەی پاڤیڵ تاڵەبانی بەدەستگیرکردنو بێسەروشوێنکردنی تۆمەتبار دەکەن.
مەلا عابید تاپێش دیارنەمانی، بەرپرسی میحوەری بزوتنەوەی ئیسلامی بووە لەناوچەی هەورامانو دوای هێرشی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ڕژێمی بەعس، لەگەڵ بەشێکی زۆر لە بزوتنەوە چووەتە ئێران، دواتر بە بەڵێنی چەند بەرپرسێک گەڕاوتەوە هەڵەبجە.
زانیاری کوڕی مەلا عابید لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی (باوکم لەچەند لایەکەوە بەڵێنی پێدرا کەبێتەوەو حەقیان نابێت بەسەریەوە، دواتر لەرێگەی برادەرێکەوە چوونە لای پاڤیڵی مام جەلال(.
زانیار وتی کە دوای حەوت جار دانیشتن لەگەڵیدا، پاڤێڵ بەباوکی وتبوو کە بچێتە ڕیزی دەزگای زانیاری سەر بەیەکێتی یەوەو لەناو بزوتنەوەو لای ماڵی مەلا عەلی عەبدولعەزیز ئیشیان بۆ بکات، بەڵام باوکی ئەوەی ڕەتکردۆتەوە.
ناوبراو جەختی لەوەکردەوە، لەکۆتا دانیشتندا لەگەڵ پاڤیڵ لە بینایەکی نزیک بینای کەناڵی ئاسمانی کوردسات، باوکی دەستگیردەکرێت لەوکاتەوە بێسەرو شوێنە.
زانیار وتی (پێموایە باوکم ماوەو لەزیندانێکی نهێنیدا شاردراوەتەوەو لای دەزگای دژەتیرۆرو زانیارییە(.
دوای دەستگیرکردنی مەلا عابید، کەسوکارەکەی دەچنە لای عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەڵام وەڵامی دڵنیاکەرەوەیان پێنادرێت.
زانیار وتی (دواتر عیماد ئەحمەد ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە مەلا عابید شەخسێک دەستگیری کرووە کەمەبەستی پاڤێڵی مام جەلال بووە(.