لە بێسەوشوێنەکانی بزوتنەوەیە، لەساڵی 1972 لەسلێمانی لەدایک بووە، بەوتەی خێزانەکەی لەساڵی 2001وە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە.
جەبار قادر، تا کاتی دەستگیرکردنی لەژێر پردەکەی سلێمانی دوکانی شەکری قاڵبی هەبووەو دواتر لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە.
چیمەن حوسێن عەبدوڵڵا خێزانی جەبار قادر وتی (خالید ماوەتی لەگەڵ دووئاسایشی تر بەناوی هەڵپاچو داپاچ دەستگیریانکرد، هەرچەندە چوار هەزار دیناری سویسریمان پێدان کە مواجەهەیان بکەین، ئەوەشیان بۆ نەکردین).
هاوسەرەکەی باس لەوەدەکات کە تا ساڵی 2005 لەئاسایش زیندانی کراوەو دواتر براوەتە (معەسکەر سەلام، کەدەزگای زانیاری لێییە(.
کەسوکاری جەبار بە وتەی خۆیان هەوڵێکی زۆر دەدەن تا ئازادی بکەن، تەنانەت نوسراوی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی بۆ ئازادکردنی وەردەگرن، بەڵام بەوەش ناتوانن ئازادی بکەن.
خێزانی جەبار قادر وتی (نوسراوی تاڵەبانیمان برد بۆ ئاسایش تا بەکەفالەتی قورس ئازادی بکەن، بەڵام ئاسایشی سلێمانی حسابیان بۆ نوسراوەکەی مام جەلال نەکردوو وەڵامیان نەداینەوە(.
چیمەن حوسێن، داوا لەلیژنەی مافی مرۆڤی پەڕڵەمان دەکات،کە بەدواداچونی ورد بۆ کەیسی بێسەروشوێنەکان بکات.