ناو: نەزهەت
نازناو: نەزهەت حالی
ناوی باوک: #حالی محەمەد قادر#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
ساڵی لەدایکبوون: 1966
$ژیاننامە$
ساڵی 1982 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ساڵی 1984 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم(1993) و دوازدەیەم (1999) بووە و ساڵی 2010 و لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، ساڵی 2004 بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی تایبەت بووە، ساڵی 2018 کراوەتە بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
ساڵی 1966 لە شاری هەولێر لەدایکبووە. ساڵی 2000 بەشی یاسای لە کۆلێژی مافی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر تەواوکردووە و ساڵی 2007 ماستەری لە زانکۆی بەرگریی نیشتیمانی(دفاع الوطني) لە بەغدا وەرگرتووە. ساڵی 2018 کراوەتە بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. شارەزای زمانەکانی کوردی، فارسی، ئینگلیزی و عەرەبییە.
$خەباتنامە$
باپیری نەزهەت حالی ساڵی 1932 لە شۆڕشی یەکەمی بارزاندا شەهید بووە و باوکی (حالی دۆڵەمەری) ساڵی 1945 لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووه و ساڵی 1946 بەشداری لە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان کردووە و لە ساڵی 1947 یەکێک بووە لە یاوەرانی جەنەراڵ مستەفا بارزانی لە ڕێڕەوی بەره و یەکێتی سۆڤیەت و ساڵی 1995 شەهید بووە.
نەزهەت حالی ساڵی 1975 لەگەڵ ماڵباتەکەیدا لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و ساڵی 1982 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ساڵی 1984 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم(1993) و دوازدەیەم(1999) بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو: ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی تایبەت(1995)، بەرپرسی پاراستنی پارێزگای #دهۆک# (2001)، کارگێڕی لێژنەی لقی یەکی دهۆک(2001)، یاریدەدەری #مەسروور بارزانی# سەرۆکی دەزگای پاراستنی گشتی(2002-2003)، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی تایبەت(2004) و...هتد. [1]