دانیشتووی: #ساکان#، #ورمێ#
بەرپرسایەتی: ئەندامی ک. ناوەندی
ساڵی شەهیدبوون: 1346 (1967)
کاک نحۆ خەڵکی گوندی ساکان لەناوچەی شکاکان بوو.نوح ناوی ڕاستی
کاک نحۆیە، کە لە ناوچەی شکاکان نوح بە نحۆ بانگ دەکەن، وە لە ناو حیزبدا بە باپیر شکاک ناسرابوو.باپیرشکاک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەپیاوێکی دڵسۆز ودوژمنی زوڵم و زۆری حکوومەت ودەرەبەگە خائینەکان ناسرابوو.
ساڵی1959کەوتە بەرپەلاماری سازمانی ئەمنێەت وگیرا و پاش پێنج ساڵ زیندان ئازادکرا.کاک باپیر بەگرتن و شکنجەوئازاری چڵکاوخۆرانی شا چاوترسێن نەکرا وهاتەوە ڕیزی تێکۆشەرانی دێموکرات.
لەهاوینی1967 لە ناوچەی سەلماس لەخڕەعەجەم لە لایەن 80 ژاندارمەوە گەمارۆ دەدرێن ولەخەوێدا دەبن کە لە هەموو لایەکەوە دەسترێژیان لێ دەکەن و لەهەوەلین دەسترێژدا چۆار کەس لە تێکۆشەرەکانی دێموکرات بە ناوەکانی. مەڵاسمایل فەقێ یسی، ناجی، فیروز برای نحۆ. مام ڕەزا مامی نحۆ شەهیدکران.کاک باپیر کە هێندێک دوورتر دەبێ و هەر چوار هاوڕێ شەهیدبوون و بە تەنیا لێان وەخۆ دەکەوێ ولە شەڕێکی قارەمانانەدا 16کەسیان لێ دەکوژرێ و زیاترلە300 ژاندارم و جاش لە ورمێ و پاسگاکان ڕا بەهێلیکۆپتێر دەگەنە فریای بەکرێگیراوەکانی تربۆ شەر دەگەڵ یک پئشمەرگەی کوردستان کاک نحۆ. پاش چەند سەعات شەڕ بە گوللەی ژاندارمێکی کورد شەهیدکرا.
[1]