(شەمک خەراجیانی) خەڵکی ئاواییەکی بناری چیای شاهۆیە بە ناوی خەراجیان ئەو دێیەش سەر بە شاری ڕوانسەرە. ناوبراو لە یەکێک لە ڕۆژەکانی ساڵی 1958 دا لە خەراجیان لە دایب بووە. شەمسوڵڵا لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە هێزی بێستوون ئەو ئازاییەتی دا بێ وێنە بوو. هەر بۆیە زوو بوو بە سەرپەل و پاشان جێگری فەرماندە لک.
ساڵی 1984ی زایینی لە لایەن هێزی بێستوونەوە بۆ چارەسەریی نەخۆشی و هەمیش بۆ دیتنی دەورەیی نیزامی نێردرا بۆ فێرگەی حیزبی دیمۆکرات، لە گەڕانەودا لە ئاوایی حاجی ئەول لە سەرشیوی #سەقز# کاتێک لە حاڵی پشووداندا بوو. ئاواییەکەنای کاومەلە، حاجی ئەول (حاجی عبدل) و هەمێدۆڵ کەوتنە بەر هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شەڕێکی زۆر تووند و تیژ لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات و هێزەکانی ئیراندا ڕووی دا. شەڕەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی #30-05-1984# دەستی پێکرد. کاتێک شەمسوڵڵا چاوی بە یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی هێزەکەی خۆی دەکەوێ کە بە قاچێکی لە گەچگیراودا کەوتووەتە نێو ئاوی چۆمەکە و گەچی لاقەکەی لە ئاوەکەدا خووساوە، ئیتر ویژدانی قەبووڵ ناکا کە بەجێی بێڵێ، هەر بۆیە دەهێنێ و دەیدا بە دەست دوو هاوڕێی دەیکەوە کە بە قوونەشەڕ بیبنەن و ئەمیش بە تەقە کردن هێزەکانی ئیران بە خۆیەوە خەریک دەکا تاکوو ئەوان دەرباز بن. دوای ماوەیەک دەکەوتێتە بەر گوللەی ئەوانە و گەلەیەن لە نێوچاوانی دەدا و گیانی لێ دەستێنێ. بەم جۆرە شەمسوڵڵا گیانی پێشکەش بە خاکی وڵاتەکەی کرد.
من ئەو کاتە لە نەخۆشخانەی هەرمێدۆڵ بووم کە لەگەڵ ئاوایی حاجی ئەول هێندە نێوانیان دوور نیە، لە لای ئیمەش شەڕ بوو، بۆیە نەماندەتوانی یەکتری ببینین و لە سەنگەردا بووین. ڕۆژی دواتر کە یەکترمان بینیەوە و هاوڕێکانم بۆیان باس کردم کە چی بەسەر شەمسوڵڵا هاتووە. ڕۆژێک دواتریش خەڵکی حاجی ئەول لاشەی شەهید شەمسوڵڵا دەبەن و لە گۆڕستانی ئاواییدا دەینێژن.
شەمسوڵڵا بێجگە لەوەی کە زۆر ئازا و جەسوور بوو، هێزێکی سروشتی زۆریشی هەبوو، خەڵکی وەک پاڵەوان سەیریان دەکرد. ئەو بە هێزی پەنجەکانی دەیتوانی قەرەپووڵ واتە 1 تمەنی ئێرانی لوول بکا. یەکجار نەترس و ئازا و بێ باک لە هەموو شتێک بوو.