يەکجار بەزستان دەڵێن ساردە
وتراويشە (ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە) ئەگەر وتيان زستان ساردە چ پێويست ناکات هەموو کاتژمێرێک يان ناوەناوە دووبارە بکرێتەوە چونکە سەڵمێنراوە زستان واتە تەڕوتوشی و سەرماو سۆڵە ئيتر چ پێويست دەکات بکرێتە وێردی سەرزاران، ئەم ئيديۆمە زياتر بۆ کەسێکی(عيناد) بەکاردەهێنرێت کە قسەيەک نەچێتە گوێ-يەوە و بەهۆی ئەنجامدانی کارەکە و بيرو ڕاکەی خۆی دووچاری زيان دەبێتەوە، بۆيە پێی دەوترێت (يەکجار بەزستان دەوترێت ساردە).