مەلا ئەحمەدی قامیشی
2008
له کورته چیرۆکه وه
هۆیەکانی دروست بوونی متمانە لە دەروونی خەڵکیدا..
ئەفڵاتون دەڵێت (هەرکەسێک خێر و چاکەی خەڵکی تری لا مەبەست بێ بێگومان خۆی دەگاتە بەختەوەری)
1-هەوڵبدە وورەو هیمەتییان بەرزکەیتەوە...پێشەوامان محمد (د.خ) بە پێشەوا عومەری فەرموو (تۆ بەهەر ڕێگایەکدا بڕۆیت، شەیتان ناتوانێ بەو ڕێگەیەدا بڕوات.).
2-هەوڵبدە لایەنی لاوازییان بە هێز بکەیت...ئەوکاتەی کە عبداللە کوڕی مسعود بەسەر دار خورماکەدا سەرکەوت قاچەکانی دەرکەوتن هەندێ لە هاوەڵان پێکەنین بە قاچە باریکەکانی کە خەریک بوو عبدللە تەریق بێتەوە، پێغەمبەر.(د.خ) ویستی ئەو لایەنەی بۆ پڕ بکاتەوە..فەرمووی: ئەوە بە قاچە باریکەکانی پێدەکەنن، سوێند بە خوا لای خوای گەورە قاچەکای لە کێوی ئوحود قورس ترن..بزانە پێغەمبەرمان (د.خ) چەند بایەخی بەم لایەنە داوە.
3-ئەوسیفەتەی کەچاکەو بەدڵتە لەکەسی بەرانبەردا ئاگاداری بکەرەوە و پێی بڵێ ئەو ڕەوشتەی تۆم زۆر بەدڵە...پێغەمبەر (د.خ) بە (ئەشج) ی فەرموو کە یەکێک بوو لە هاوەڵان..تۆ خاوەنی دوو سیفەتی چاکی بەلای خواو پێغەمبەرەوە خۆشەویستن (الحلم والاناة) لێ بوردەیی و لەسەرخۆیی.
4- ڕێزی بەرانبەرت بگرەو شتێ مەکە پێی دڵگران بێت.
5-یارمەتی دەری بە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی
6-ماندووبوونەکانی بنرخێنە.
7-گرنگی بدە بە چارەسەری کێشەکانی
8-هەوڵبدە منافەسە بکەن لەکاری چاکەدا.
9-فێری ئازایەتی و کاری جوانیان بکە.
10-هەواڵی تازەو خۆشی زوو پێبگەیەنە.
11-زوو پەیوەندی پێوە بکە و لێی دامەبڕێ گەر بە تەلەفۆنیش بێت
12-بەخۆشترین ناوو نازناو بانگی بکە.
13-دەستپێشخەر بە لە سەلام کردن لێیان.
14-بەزمانی گوڵ لەگەڵیان بدوێ..پێکەنین و ڕوویخۆش خێرو چاکەیە.
(ئەوشادییەی کە ئێمە بەخەڵکی تری دەبەخشین، بۆ خۆمان دەگەڕێتەوە، کەواتە بابۆ بەختەوەری خۆمان خەڵک شاد بکەین)(بتهۆڤن)
کتێبی (هۆیەکانی بەختەوەری)