گوندی بابخڵاوێ لە پارێزگای #ورمێ# (بە فارسی: آذربایجانی غربی) کەوتووەتە ڕۆژئاوای شارۆچکەی نەڵۆسی سەر بە شاری #شنۆ#. بابخاڵاوێ لە ڕۆژهەڵات هاوسنووری گوندی چەپەراوێ، لە باکوورەوە هاوسنوری گوندەکانی ئاسناوێ و تاژاندەرێ و شێخان، لە خۆر ئاوا قەڵاتیان و لە باشووریش هاوسنووری دوو گوندی جەڵدیان و سۆفیان ە.[1]