دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە.
بەشی زۆری کۆمەڵگەی کوردەوار کەسانی ڕەنجدەر یان کاسبکارن یان جوتیار و شوانکارەن، بەهەوڵ و تێکۆشانی خۆیان خەرجی و داهات پەیدادەکەن، هەرچەندە ماندوودەبن بەڵام تێرن. پەندەکە مەبەستی لە کەسی کارکەر و ماندووە کە بە ڕەنجی شانی خۆی ماڵ و منداڵی بەخێودەکات و منەتی ژیانی له کەس نییە[1].