ماڵ لە خۆی نەبوو میوانیش ڕووی تێکرد.
هەندێک خێزان لە کۆمەڵگەدا ناوماڵیان زۆر پەرشوبڵاوە، هیچ ڕێکوپێکییەک بەناوماڵیانەوە دیارنییە، یان هەندێک ماڵ زۆر گرنگی بە ڕێکخستنی کەلوپەلی ماڵ نادەن، بۆیە کاتێک میوانیان دەچێت، تەواو ڕووزەرد دەبن. یان مەبەست لەوەیە کە ماڵێک هەژار بێت، خۆی نانی نەبێت، میوانی بچێت. [1]