سەفەرو مەعامەلە سەنگی مەحەکە.
سەفەر: گەشت، سەنگی مەحەک: مەبەست لە قورساییەکە کە جێگیرە وەک کێشی تەرازوو، هەموان لە دادپەروەرییەکەی ڕازین، کاتێک مرۆڤ بۆ گەشتێکی دوور دەڕوات، تووشی چەندین کێشە دەبێت، یان مامەڵەیەک دەکات و تووشی کێشە دەبێت، لەو کاتانەدا هاوڕێی باش دەردەکەوێت. واتە: لە گەشت و سەودادا هاوڕێی باش هەڵسەنگێنە.[1]