هەموو شت بە خوێ، خوێش بە مەعنا.
خوێ: کەم و زۆر بکرێتە چێشت، تامەکەی تێکدەدات، لە کاتی قسە و گفتۆگۆدا لەسەر بابەتێک، گەر زۆری پێوەبنرێت، یان غەدری لێبکرێت و کەمی لەسەر بوترێت، باسەکە ناجۆر دەردەچێت. واتە: مرۆڤ هەر قسەیەک بکات، نەدەبێت زیادەڕەوی تێدابکات، نەدەبێت بەهای کەم بکاتەوە، خۆی چۆنە دەبێت وا پیشکەش بکرێت. [1]