ئەوەی بۆ گووکەر هەڵئەکەوێ، بۆ ڕاوکەر هەڵناکەوێ.
ڕاوچی کاتێک دەچێت بۆ ڕاو سرووشتی وایە کە دەبێت زۆر بەئاگابێت، بێ هەست و خوست لە چاوەڕیی دەرکەوتنی نێچیرێکدابێت. لەهەر چرکەساتێکی خۆخەریککردندا لەوانەیە نێچیر لەدەستبدات. بەیەکێک دەوترێت کە شتێکی باشی بۆ ڕێبکەوێت، بێئەوەی بیەوێت بەهرەی لێی دەستبکەوێت، دەرفەتەکەی لەدەستبدات. [1]