دۆم بە دانیشتن ماڵی وێرانە.
دۆم تیرەیەکی کوردن، پیشەیان درووستکردنی کڵاشی کوردییە (فەرهەنگی خاڵ)، دانیشتن و تەممەڵی بۆخۆی ماڵویرانی بەدواوەیە، پیشەی کەسی کارنەکەرە، دۆمەکان دەڵێن: وەک پێویستییەکی کۆمەڵایەتی دەبێت هەموو کەسێک بجووڵێت و کاسپی بکات، ئەگینا بێ پارە و ماڵوێران دەمێنێتەوە.[1]