دیوار لەگەڵ تۆمە و پاسار گوێت لێ بێت.
پاسار: چۆلەکە، لە کوردەواردا دەوترێت: (بووکێ لەگەڵ تۆمە و خەسوو گوێت لێبێت)، بووک و خەسوو دوو کەسایەتی ناو خێزانن، لە کوردەواردا لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زۆر جار کێشە دەکەوێتە نێوانیان و ژیانێکی پڕ لە کێشە بەڕێدەکەن. زاوا دەسەڵاتی دایکی نییە، بۆیە بەقسە دەکەوێتە سەر بووک بەڵام مەبەستی لە دایکییەتی. پەندەکە مەبەستی قسەکردنە لەناو خەڵکدا، ڕووی دەم لە کەسێکە و مەبەستی قسە لە کەسێکی ترە.[1]