ئەیەوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تەڕنەبێت.
ئەیەوێ ماسی بگرێت و قنگی تەڕنەبێت.
سرووشتی ڕاوە ماسی وایە، ئەوەی بچێت ئەو جۆرە کارە ئەنجامبدات بێگومان جەستەی تەڕدەبێت، هەموو کارێک هەوڵ و تەقەلای دەوێت، هیچ کارێک بێ هەوڵ و ماندووبوون نییە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بیەوێت کارێک بکات و ماندوونەبێت. [1]