سەری لە بەر هەتاو سپی نەکردووە.
لە کوردەواردا سەرسپی بۆ ئافرەتی بەتەمەن و هەروەها ڕیشسپی بۆ پیاوی بەتەمەن بەکاردێت، ئەو ئافرەتانەی سەریان سپییە واتە: تەمەنیان هەیە و خۆشی و ناخۆشی دنیایان دیوە، بۆ ژنێکی بەتەمەن بەکاردێت کە دنیادیدە بێت و ئامۆژگاریی و ڕێنوێنی خەڵکی بکات. [1]