ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ ئەبێت.
گەڕ: مەبەست لە جەستەیەکی بریناوی قێزەوەنە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا ڕێوی لە وەرزی بەهاراندا، کاتێک گیا و گوڵی (گەزیز) دەخوات، پێستی جەستەی گەڕ دەبێت. پەندەکە واتە: ئەو کەسانەی لە نەتەوەکەیان هەڵدەگەڕێنەوە و دەبنە پیاوی دوژمن، تووشی ڕسوایی گەورە دەبن. [1]