لە دەرگای هەر کەسێکت دا لە دەرگات ئەدەنەوە.
لە دەرگای خەڵکی بدەی لە دەرگات دەردرێتەوە، واتە: داوای یارمەتی لە خەڵک بکەی داوای یارمەتیت لێدەکرێتەوە یان لە کاتی لێقەوماندا دەستی خەڵکی بگریت، لەکاتی تەنگانەدا دەستت دەگیرێتەوە. یان مرۆڤ ڕەفتاری لەگەڵ کەسانی دەوروبەری چۆن بێت، ئەوانیش بەوشێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ دەکەن. [1]