بەردی گچکەش سەر ئەشکێنێ،
تاوێر و بەردی گەورەی چیاکان، بە بەردە گچکەکان وەستاون، گەر لاببرێن، تاوێرە گەورەکان دەڕووخێن، واتە: چۆن گەورەکان جێگە و تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بچووکەکانیش گرنگی خۆیان هەیە. پەندەکە واتە: دوژمن بچووکیش بێت، لە دەرفەتێکدا دەستی خۆی هەر دەوەشێنێ و زیان دەگەیەنێ. [1]