هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە.
بەد: خراپ. لەناو کۆمەڵگەدا کەسانی خراپەکار و چەوسێنەر زۆرن، خراپەی زۆر ئەنجامدەدەن، بەڵام بەشی زۆر خراپەکان بەسەر کەسانی ناشی و نەزاندا دەشکێتەوە. مەبەست لەوەیە کە هەندێک کەس بێناوچەوانە، هەر شتێک لەناو خێزاندا ڕووبدات بەسەر ئەودا دێت و خەتابار دەکرێت.[1]