چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێت.
چەپڵە: کێشانی هەر دوو بەردی دەستە بەیەکدا، واتە: بە هەر دوو دەست ئەو کردارە ئەنجام نەدرێت، چەپڵە تەقەی نایەت، بۆیە لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان مرۆڤەکاندا، دۆستایەتی و خزمایەتی و هاوڕێیەتی تەنیا بە لایەک پێکنایه، گەر هاوکاری هەردوولای تیانەبێت.[1]