ئەگەر گوڵ نیت، دڕکیش مەبە.
گوڵ و دڕک هەردووکیان لە باخدا دەڕوێن، دوو شتی پێچەوانە و دژی یەکترن، پەندەکە مەبەستی لە کەسایەتی مرۆڤە، واتە: ئەگەر کەسێک لە شوێنی کار و ژیاندا، نەتوانێ کەڵک و قازانج بە دەوروبەر بگەیەنیت، دەتوانێ زیانیشیان پێنەگەیەنێت، بە کورتی ئەگەر قازانجت نییە، با زیانیشت نەبێ. [1]