لە برسا بمری، لە گەڵتا ئەگری، نانت ناداتێ.
لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا لە هەموو کات و شوێنێکدا مرۆڤ بۆی هەیە لێی بقەومێت و تووشی زیان ببێت، هەندێک کەس تەنیا بە قسە لەگەڵ مرۆڤدایە، بە کردەوە دەستی ناگرێت، مەبەست لە کەسێکی چرووک و دەستنووقاقوە، کە لە کاتی تەنگانە و ناخۆشیدا، ئامادەنییە سامان و ماڵی خۆی بە کەس بدات. [1]