بانگی محەمەد بە ئاشکرا خۆشە.
کاری باش، ڕەفتاری باش، گوفتاری باش یان قسەی هەق پێویستە لە کاتی خۆیدا بکرێت و شاردنەوەی ناوێت. کور دەڵێت: (هەق ڕەقە، بۆیە نان ڕەقە) زۆر کەس لەئەنجامی کردەوەی باشدا تووشی زیان دەبێت، چونکە کەسانێکی ناڕاست هەن، لەئەنجامی ڕاستی تووشی زیان دەبن، بۆ بەرگری کردن لە خۆیان دەکەونە دژایەتی ڕاستی.[1]