شوێنی ئاگرکردنەوە ئەم پاشگری دانە لە زۆر وشەی تريش بەکاردێت وەک خوێدان و کادان و فيشەک دان و هێڵەگ دان
واتە ئاتەشگە يان شوێنی ئاگر.
ئاگردان بە چەند واتایەک لە زمانی کوردیدا دێت، بەواتای ئاگردانی ناو ماڵ و ژووری دانیشتن دێت کە بە خشت درووست دەکرێ، بۆ گەرم کردنی ماڵ بەکاردێ، یان چاڵێکی بچووکە لە ژووردا درووست دەکرێ و بە قوڕ ساغ دەدرێ، ئاگری تیا دەکرێتەوە بۆ چێشت لێنان، یان دەفرێکی قوڕینە هاتوچۆی پێدەکرێ و ئاگری تیا دەکرێتەوە، بۆ خۆگەرم کردنەوە و چێشت لێنان بەکاردێ، (فەرهەنگی کەلەپوور). [1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 12,617 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!