کە بە عەرەبی پێی ئەڵێن (الزعتر) یا (السعتر و الێعتر) و ناوە ئینگلیزییەکەی (Thyme) و ناوە زانستییەکی (Thymus Vulgaris)ە، گیایەکی تونە، گەڵاکانی و سەرتۆپی گوڵەکەی بەکاردەهێنرێت، و یەکێکە لە گیا ماڵییەکان، هەندێک کەس ئەیکەنە چێشتەوە لەبەر تونییەکەی، وێڕای ئەوەی نایەڵێت گۆشت خەساربێت و بگەنێت.
یەکێکە لەو گیایانەی لە وڵاتی شام بەیانیان بە (ڕۆن زەیتوون)ەوە ئەیخۆن. لەهەندێک شوێن پێی ئەڵێن (شادکەری چیاکان) چونکە بۆنێکی خۆش بڵاو ئەکاتەوە. دووجۆریشی هەیە :کێویی و چێندراو.