هەنگ: (فەرهەنگی خاڵ)
1-جۆرە مێشێکی گەورەی چزووداری زەردە شەش قاچی هەیە شان هەڵدەبەستێ و هەنگوینی تێ دەکات
2-جۆرە کرمێکە لە ناوەندی پێست و گۆشتی ڕەشەوڵاخ و وڵاخی یەکسم پەیا دەبێ لە پاشا پێستەکە کون دەکا و باڵ دەگرێتەوە
3-هەند
هەنگ: (هەنبانە بۆرینە)
کوردی:
1. مێشەنگف
2. کرمێکە لە پێستی ماڵاتی بەرزە دەدا
3. بەزم و کەیف
4. کۆمەڵێکی زۆر
5. گزی و فێڵ و تەڵەکە
6. ناز، دەلالی
فارسی:
1. زنبورعسل
2. کرمی است آفت گاو که به پوست میزند
3. جشن و سرور
4. تودهٔ بسیار
5. نیرنگ و حقه
6. ناز و دلبری
هەنگ: (فەرهەنگی شێخانی)
مێشهەنگوین • مێشەنگ • مێشەهەنگ
گیانەوەرێکی زۆر وریایە، شا و شاژن و نێرە و کارەکەریان هەیە، ئەوانەی هەنگ درووستیان دەکات و بۆ هەنگ درووستدەکرێت، جۆری هەنگ و دوژمنی هەنگ ئەمانەن:
– جۆرە ماددەیەک درووستدەکات خواردنی ئادەمیزاد و زۆر بەسوودە پێی دەگوترێ؛ هەنگوین، هەنگین، هەنگوین، هەنگوێن، هەنگڤین، هنگڤێ
– نێرەی هەنگ: لە مێیەی گەورەترە، ڕەنگی بۆرە، هەنگوین ناکا، چزوی نییە، ناتوانێ پێوە بدات
– مێیەی هەنگ: لە نێرە بچووکترە، باریکەلەیە، ڕەنگ تێکەڵاوە، لە زەرد و ڕەش هەنگوین دەکا، چزووی هەیە، پێوە دەدا، لەگەڵ پێوەدان چزوی دەردێ و دەمرێ
بریا دوژمنم وەکوو هەنگ بووایە، لەگەڵ پێوەدان گیانی دەرچوایە
– شەلخە: پوورە، شەرغە
– شەلخەدان، پوورەدان: شایەک لە پوورە ئەسلییەکە جیا ئەبێتەوە ئەفڕێ بۆ دەرەوە، هەنگەکانیش شوێنی ئەکەون، شا لەسەر لقی درەخت یا گوێسوانە یان هەر شوێنکی تر دەنیشێتەوە، هەنگەکانی تر هەموویان تێی ئەوروکێن و لەشێوەی هیشودا لێی کۆدەبنەوە
– هەنگەلان: شوێنێکی تایبەتییە تەرخانکراوە بۆ دانانی خەلێفی هەنگەکان، لە هاویندا لە هەتاو ئەیپارێزی
– بەرەمێو، شەمێ: مێو ماددەیەکی شینی ڕەقە هەنگ درووستی دەکات، کونەکانی خەلیفەکەیان پێ کونبڕ دەکات و زستان دەرگای پێ دەگرێت
– شانە، شان: هەنگ لەناو خەلێفدا هەڵی دەبەستێ
– تیرەشان: شانەی هەنگوین ئەگەر لەباری درێژی هەڵبەسترابن شانەکان پڕ دەکەن لە هەنگوین
– پەپکەشان: شانەی هەنگوین ئەگەر لەباری پانی هەڵبەسترابن
– کەرەشان: ئەو شانەیەی هەنگ بە بۆشی دەیهێلێتەوەو ناتوانێ هەنگوینی تێبکا
– دوبەرە: لە قوڕ وەکوو گونج یانە تەختە وەکوو کەللەی هێلەک وایە لە پشتی پوورەی هەنگ دەبەستن، ئەگەر پوورەیەک چالاک و قەرەبالغ بێ
– هەنگوین بڕینەوە: واتە زۆری شانەکان لێ دەردێنن کاتی کەپڕە لە هەنگوین
– هەنگەلان: شوێنی هەنگ بەخێوکردن
– هەنگەلانی زستانێ: شوێن هەنگ
– هەنگەلانی هاوین: شوێنی هەنگ لە هاویندا، شوێن فێنک و پڕگوڵ
– جۆری هەنگ: (مەڕ: مێشی زەرد و مالییە) ، (بزن: مێشی ڕەش و کێوی)
– دوژمنەکانی هەنگ، هەنگ ئەم دوژمنانەی هەیە: زەردەواڵە، شەوگەرد، مارمیلکە، هەنگەخۆرە، کەندەسمە، مڕە
– هەنگ کێوی، شەمەتلینکە، شەپەتوکە: وردترە لە هەنگی ئاسایی، لەناو کونەبەردا شانە دەکا، شانە هەڵئەبەستێ و هەنگوینی تێدەکا، تامی هەنگوینەکەی خۆشترە لە هەنگوینی ئاسایی
– هەنگدۆز: ئەو کەسەی بەدوای هەنگی کێوی دەگەڕێ بۆ دۆزینەوە [1]