پەستەک: (فەرهەنگی خاڵ)
جۆرە کاڵایەکە وەک سوخمەی بێ قۆڵ لە مەرەز یا کورک دروست دەکرێ و لەسەر هەموو کاڵایەکەوە لەبەر دەکرێ
پەستەک: (هەنبانە بۆرینە)
کوردی: چۆغک، سوخمەی بێ قۆڵی لەلباد
فارسی: چوخه
پەستەک:(فەرهەنگا کانی)
چۆخ
پەستەک: (فەرهەنگی شێخانی)
– پەستە، پەسەک، چۆخ: لە مەرەز دروستدەکرێ، زۆر ئەستوورە، لە پشتەوە تا ناوشان، لەبەرەوە بەسەر هەردوو گۆی مەمکدا تا سەر ناووک هاتۆتەخوار، لەپشتەوە دوو تەختەیە تا سەر کەمەر هاتووە وەکوو پێشەوە
– بووەتە نازناوی ئەو کەسەی زۆر پەستەک لەبەر دەکات: محەمەد پەستەک، پەستەکی زۆر لەبەردەکرد
[1]