پشیلە: فەرهەنگی خاڵ
دەعبایەکە لە وێنەی پڵنگ بەڵام گەلێ پچووکترە، و مێمڵی مشکە
پشیلە: هەنبانە بۆرینە
کوردی: کتک، جانەوەرێکی لە تیرە پڵنگ بەڵام پچوک، دڕندەیشی هەیە و کەویشی هەیە، بە نێرەکەی ئێژن گورپە
فارسی: گربه
پشیلە: فەرهەنگی شێخانی
کتک • پشیک • پیسک • پسیلە • پشی • پشو • پشیلە
کتکە بۆرە پەیدابوو، دەستیکرد بەمیاو میاو [گەدا، ل69]
– بریتییە لە مرۆڤی بێوەفا
– لەبەر ئەوەی چاوی پشیلە شینە مرۆڤی چاوشین بەچاوی پشیلە دەچوێنرێ و دەبێتە نازناوی: حەسەن کتک، لەبەر چاوشینی وایان پێدەگوت
– لە پەندی کوردیدا (پشیلە دووگی دیوە: کەسێ دوای تەماعێک کەوتبێ)
پشیلە: فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: بەچکە کتک. کتک. بەچکە پشیلە. پشیلە
فارسی: بَچه گُربه. گُربه.
العربية: شِبرِق، هُرَيرَة. هِرَّة. [1]