شەمامە...بۆنێکی خۆشی هەیە لەکۆمڵگەی کوردەواریدا هەمیشە بەکاریان هێناوە بۆ بۆن کردن و بەدەستیانەوە بووە. لە زوربەی بۆنەو ئاهەنگەکاندا گۆرانی بێژەکان ناوی شەمامەیان هێناوە وەک شەمامەی باخەڵ و سنگی کیژان...شەمامەو خاڵ خاڵ...هتد
زۆرم پێگوتی مەچۆرە کۆڵان
جوتەشەمامەت مەدە بەتاڵان.
شەمامە و خاڵ خاڵ
ئای بە بانانەوە گیانە بە بانانەوە
ئەرێ بەرتیلیان دەدا دەی دەی دەپاڕانەوە
هەر کوڕێک نەیکا گیانە شەوان ماڵەو ماڵ
عەمری با بڕوا گیانە وەک سۆزەی شەماڵ
شەمامە و خاڵ خاڵ شەمام شلکی
ناردوومە بۆ شاڵ بۆ سەر مەمکی
ئەرێ دایکت خەجاڵەت دەی دەی باوکت ڕووسیا
وا ئەتۆی لە من کرد دەی دەی بۆ ماڵی دنیا
شەمامەو خاڵ خاڵ.....
شیعر ؛ فۆلکلۆر