تەڵعەت تاهیر خورشید
- پیشەی ئەدەبی: شاعیر و نووسەر
- لە ڕۆژی #18-01-1973# لە شارۆچکەی #مەخمور#، سەر بە پارێزگای #هەولێر# لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1985 خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای #قەرەچوغ# لە مەخمور تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1988 خوێندنی ناوەندی لە خوێندنگای #ئیبن خەلەکان# تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1991 خوێندنی ئامادەیی لە دواناوەندی #عەنکاوە# تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1986 یەکەمین تێکستی شیعری بەناونیشانی (ساباتی خۆشەویستی) لە ڕۆژنامەی #هاوکاری# بڵاوکردۆتەوە.
- لە ڕۆژی #12-10-2002# ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و (2) کچی هەیە بەناوەکانی (هانە و وێنە).
- لە ساڵی 2018 بەشی خوێندنی تەکنیکی لە پەیمانگای تەکنیکی شاری #سلێمانی# تەواو کردووە.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
- ئەندامی کارای یەکێتی نووسەرانی کوردە.
- ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
- جێگری سەرۆکی #بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ#ە.
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردۆتەوە.
چەند بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە لەوانە:
- لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، 2009.
- دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2018.
- بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2010.
- عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر- کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، 2016.
- ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە، وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2012.
- لە ئێستادا (2) بەرهەمی ئەدەبی ئامادەیە بۆ چاپ، کە بریتین لە دیوانێکی شیعری و ڕۆمانێک.[1]
کە پێدەکەنیت
چالێک لە ڕوومەتت پەیدا دەبێت
دەلێی شوێن پەنجەی دایکمە
لەسەر کولیچەی جەژن. [2]