کەس نەبی، ڕەجەب سەرپارە بی، ڕەجەبیش بەو جۆرە بی.
پاڵە: ئەو کەسەیە کە کاری جوتیاریی دەکات وەک دروێنە و جەنجەڕکردنی دانەوێڵە، سەرپارە یان سەرپاڵە: بەرپرسی جوتیارەکانە لەکاتی کارکردندا، سەروبەری کاریان بۆ ڕێکدەخات و چاودێرییان دەکات. بە بنەماڵەیەک دەوترێت کە پیاوی باشی تیانەمابێت و کەسی هەرچی و پەرچی خاوەنی بن. [1]