هەرێز جەمال ساڵح
فۆتۆگرافەرە، لەزۆرێک لە ڕۆژنامە و میدیای ئەلیکترۆنییە کوردییەکان بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
چەندین خولی ڕۆژنامەنووسی لەناوەو دەرەوەی کوردستان بینیوە، چەندین برِوانامەی ڕێزلێنانی لەوبوارەدا لەلایەن چەند ڕێکخراوێک و لایەنێکەوە، پێبەخشراوە.[1]
لە ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
ساڵی 2010 بەشی ڕۆژنامەنووسی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواو کردووە.
لە ساڵی 2005 کاری ڕۆژنامەنووسی دەستپێکردووە.
لە ساڵی 2012 وە وەک پەیامنێرو پرۆدیوسەری وەرزشی پۆرتالی ڕووداو تا ئێستە بەردەوامە خاوەنی بروانامەی باوەڕپێکراوی فیدراسیۆنی باسکەی جیهانە.
بەشداری لە ڕووماڵی گواستنەوە پاڵەوانێتی یارییە وەرزشیە جیاوازەکانی لە چەندین ولاتانی جیهان لەسەر ئاستی دەرەوە کردووە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندە وەرزشیەکانی هەڵبژاردەکانی عێراق و کوردستان بووە.[2]
هەرێز جەمال ساڵح
دە ڕچووی بەشی ڕۆژنامەنووسی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.
ئەندامی کارای سە ندیکای ڕۆژنامە نووسانی کوردستان.
ئە ندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامە نووسانی جیهان.
ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامە نووسانی وەرزشی جیهان.
لە ساڵی 2005 کاری ڕۆژنامە نووسی دەستپێکردووە.
لە ساڵی 2010 ڕوومالی یارییە کانی پاڵەوانێتی وڵاتانی عەسکەری لە وڵاتی سوریا کردووە.
لە ساڵی 2006-2019 پەیامنێری ڕۆژنامەی چاودێر، ڕۆژنامەی مە لاعیبی عێراقی، ئاسۆ، ئاسۆی وەرزش، ئاوێنە سپۆرت، ڕووداوی وەرزشی، ستادیۆم بووە
خاوەنی یەکەم پێشانگای فۆتۆگرافی وەرزشی لە سلێمانی ساڵی 2011
لە ساڵی 2010 -2012 سە ڕنووسە ڕی سایتی خەندان سپۆرت بووە کە سایتێکی وە ڕزشیە.
لە ساڵی 2011 بە شداری لە ڕوومالی کردنەوەی یاریگای گەڵاتە سرای تورکی کردووە لە ئیستانبوڵ.
لە ساڵی 2011-2013-2016 ڕوومالی ماراسۆنی نێودە وڵەتی بەیروت لە لوبنان کردووە.
خاوەنی بروانامەی باوەڕپێکراوی فیدراسیۆنی باسکەی جیهانە.
ساڵی 2013 ڕوومالی پاڵەوانێتی یارییە هونەرە جەنگیە کانی وڵاتانی ئۆرئاسیای لە وڵاتی جۆرجیا کردووە.
لە ساڵی 2012 چووە تە ئەردەن و دواتر فەلەستین بۆ خولی گەنجانی وە ڕزش
ساڵی 2012 ڕوومالی پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ یارییە کانی گۆرەپان و مەیدانی لە وڵای ئە ڕدە ن کردووە.
ساڵی 2013 ڕوومالی پاڵەوانێتی ئاسیای کردووە بۆ یارییە کانی گۆرەپان و مە یدان لە وڵاتی هیندستان.
ساڵی 2014 سە ڕدانی وڵاتی ئەرمینیای کردووە و چە ندین ڕاپۆرتی مەیدانی لەسەر وە ڕزشی ئە و وڵاتە ئە نجامداوە.
2014بە شداری لە ڕووماڵی گواستنەوە پاڵەوانێتی یارییە وەرزشیە کان کردووە لەسەر ئاستی عەرەب لە وڵاتی ئەردەن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی کوردستان بووە لە ماراسۆنی تیبلیسی -جۆرجیا ساڵی 2014.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی عێراق بووە لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرە ب لە وڵاتی ئەردەن 2012
یە کە م ڕۆژنامە نووسی کوردستان و عێراق بووە چووە بۆ پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا لە وڵاتی چیلی بۆ تۆپی پێ ساڵی 2015.
رووماڵکردنی پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی ئافرە تانی جیهان لە تورکیا ساڵی 2014.
رووماڵکردنی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی جیهان لەقەتەر 2015
رووماڵکردنی پاڵەوانێتی ئەڵماسی گۆرەپان و مەیدان قەتەر 2017
روومالکردنی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی ئاسیا لە ئەندە نوسیا 2018
روومالکردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ئیمارات 2019
روومالکردنی پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی ئاسیا لە قەتەر 2019
خاوەنی بروانامەی دیپلۆمای ڕاگەیاندنی یەکێتی گۆرەپان و مەیدانی جیهانە.[3]