لەدایکبووی ساڵی (1967)ە،لەگەڕەکی چوارباغ لەشاری #سلێمانی#،ساڵی (1985) لەبەشی فەلسەفەی کۆلیژی ئاداب لەزانکۆی بەغدا وەرگیراوە،بەڵام لەقۆناغی سێیەمی خوێندنداو لەبەر هۆکاری سیاسی لەخوێندن دابڕاوە، لەساڵی (2009)دا،بەشی سۆسیۆلۆژیای لەکۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی (1983)،لەڕێگەی(ڕێکخراوی شەهید سنەوبەر)ەوە پەیوەندی کردوە بە(#یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان#)ەوە،دواتر لەساڵی (1985)دا،بووەتە (#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#)، لەڕێگەی(کەرتی ڕێکخستنی #شەهید ئارام#)و پلەی ئەندامێتیی وەرگرتووە،پاشان لەساڵی (1986)دا،بووتە (ئاڵای شۆڕش)و ئەندامی شانەی سەرەکی لە(کەرتی شەهید مستەفا) لەکۆمیتەی سلێمانی (ئاڵای شۆڕِش)،دواتر لەساڵی (1987)دا بووەتە لێپرسراوی هێڵێکی نهێنی (ئاڵای شۆڕش) لەشاری بەغدا،دواتر لەساڵی (1991)دا، پەیوەندی کردۆتەوە بە(کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) و هەر لەو ساڵەدا، بووەتە ئەندامی کەرت لەکۆمیتەی یەکی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی،ساڵی (1992) بووەتە ئەندامی کۆمیتەو لێپرسراوی کەرت لەکۆمیتەی کاسبکارانی سێ،لەساڵی (1993)دا،شانبەشانی بەڕێوەبردنی کەرتێکی ڕێکخستن،بووەتە کادیر لەبەشی هوشیاریی و ڕووناکبیریی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی،تا کۆتایی ساڵی (1995)،لەو بەشەدا کاری کردووە،لەساڵی (1993)دا،یەکەمین نامیلکەی بڵاوکردۆتەوە بەناوی (دەروازەیەک بۆ سۆشیالیزم و سۆشیال دیموکرات)،لەنێوان ساڵانی (1993-1995)دا،بەڕێوەبەری سێ خولی کادیران بووە لەمەڵبەندی ڕێکخستی سلێمانی.
لەساڵی (1995)دا،لەقەڵاچوالان خولێکی کادیرانی بۆ ڕابەری سیاسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردۆتەوە،لەکۆتایی ساڵی (1995)دا،گواستراوەتەوە بۆ مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەو لەساڵی (1996)دا،بەبڕیاری جەنابی مامجەلال،بووەتە دامەزرێنەرو لێپرسراوی پەیمانگەی کادیرانی قەڵاچوالان و تا ئێستا بەردەوامە،ساڵی (1997) پلەکەی بووەتە کارگێڕی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە،لەساڵی (2001)داو پاش دامەزراندنی مەکتەبی بیرو هوشیاریی،پلەکەی بووەتە ئەندامی مەکتەب و ئێستا ئەندامی کارگێڕی مەکتەبە،لەئەکادیمیای هوشیاریی و پێگەیاندنی کادیران- بۆردی ناوەندی پێگەیاندنی کادیران.
نیاز سەعید عەلی یەکێکە لەو نووسەرو لێکۆڵیارە سەرەتاییانەی کەلەساڵی (1994)ەوە،بەبەردەوامیی گرنگیی و بایەخی تایبەتی داوە بەلێکۆڵینەوە لەبواری ئیسلامی سیاسی و عەلمانیی و دیاردەی تیرۆر،لەمڕوەوە چەندین لێکۆڵینەوەو بابەت و وتارو نامیلکەو کتێبی لەو دوو بوارەدا بڵاوکردۆتەوە، دەیان دیدارو چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیی و ڕادیۆیی و ڕۆژنامەوانیی لەسەر بابەتەکانی ئیسلامی سیاسی ئەنجامداوە،لەخول و کۆرس و چالاکییە ڕووناکبیرییەکاندا،لەسەر بابەتەکانی ئیسلامی سیاسی و تیرۆر و عەلمانیی و کۆبوونەوەو سۆشیال دیموکراسی و هونەری ئەتێکێت و هونەری بێژان و گەیاندن و ئەدەبیات و ڕێبازی (ی ن ک)و سۆسیۆلۆژیای هەڵبژاردن،وانەو سیمیناری پێشکەشکردووە،ئەندامی چەندین کۆنفرانس و پلنیۆم و هەردوو کۆنگرەی (2) و (3)ی (ی ن ک) بووە،لە ئەردەن و سوید و لوبنان و سلێمانی،بەشداری چەندین ۆرک شۆپ و کۆنگرەو کۆنفرانسی کردووە،لەنێوان ساڵانی (2012-2013)دا،بەڕێوەبەری پرۆژەی کەلتووریی هاوبەشی نێوان (ی ن ک)و (پارتی سۆشیال دیموکراسی سوید) بووەو بەهۆیەوە،(32) کادیری بەشداربووی پرۆژەکە،بانگهێشتکران بۆ سەردانی سوید.
ژمارەیەک لەکتێب و بڵاوکراوەکانی،بریتین لە(#یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان#،حیزبێکی کارای غافڵگیر)،(جند الاسلام فی کردستان،کێن و چیان دەوێت)، (پشتیوانانی ئیسلام لەکوردستاندا،لقێک و پێگەیەک بۆ ڕێکخراوی قاعیدە)، (لێکۆڵینەوە لەئیسلامی سیاسی – چەمک،مامەڵەی دەق،پلورالیزم، خەسڵەت)،(بزووتنەوەی ئیسلامی و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ-کۆتایی 1993، بەڵگەنامەو ساغکردنەوە)،(دیاردەی ئیسلامی سیاسی و ڕەوتی ئیسلامی سیاسی لەکوردستانی عێراق)،(دەربارەی تیرۆر – هەوڵێک بۆ لێکۆڵینەوە لەدیاردەی تیرۆر)،(البحپ عن الإسلام السیاسی).
https://www.youtube.com/channel/UCqnKb2zDaaMDo83nXNTajKA