بە یەکێک لەو نووسەرە بیانیانە دادەنرا کە ژمارەیەکی زۆر لە نووسرا و کتێبی دەربارەی دۆزی کورد نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە، ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە زۆر کۆر و کۆبوونەوەی نێونەتەوەیەکاندا باسی کورد و کوردستانی دەکردو وەک دیپلۆماتێکی ڕۆژئاوایی هەمیشە لە خەمی دۆزی ڕەوای کورد دابوو.
شایانی باسە کە کتێبەکانی بە زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی وەرگێردراون.
رۆژی 27ی ژانوویەی 2011 دیپلۆماتی ناسراویی ئەمریکایی و دۆستی کوردان و نووسەری کتێبی (کۆماری کورستان 1946)، ویلیام ئیگلتۆن (William L. Eagleton) لە واشنگتۆنی پایتەختی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.