گوندی چنگیان
لەشارباژێری تەخت
▪خەڵکی گوندی چنگیان لەبنەرەتدا سەربە عەشیرەتی (چنگنی)ن کەلە کوردەکانی خۆراسان بوون و له و ناوچەیەوە کۆچیان کردووە بۆ کوردستان، هەندێکیان نیشتەجێ بوون و هەندێکیشیان بە کۆچەری ماونەتەوه و لەگەڵ هۆزی جافدا تێکەڵ بوون و گەرمیان و کوێستانیان کردووە.
▪عەشیرەتی (چنگنی) یەکێک بووە لە هۆزە گەورەکانی کوردەکانی خۆراسان، لەمێژەوە دەسەڵات وپێگه و شوێنی خۆیان هەبووە و لە ڕووداوە مێژوویەکاندا ڕۆڵی تایبەتیان گێڕاوە.
▪ناوی چنگیان لە ڕووی زمانەوانیەوە: ناوی ئەم عەشیرەتە وەک عەشیرەتەکانی تر گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە. وەک ناوی (چنگی، چگنی، شاچنگزی، چنگنی) تەواوی ئەم ناوانە بەم عەشیرەتە وتراوە. وەهۆی گۆرانکاری ئەم ناوانەش وەک زانراوە بەدرێژای مێژوو عەشیرەتە کوردەکان لە ژێر دەسەڵاتی فارس و تورک و عەرەب دا بوون.
▪لەسەردەمی شا (تەهماسب)ی سەفەوی دەکەونەبەر شاڵاوی ئەم شا خوێنڕێژە، لەبەر ئەوەی ئەم عەشیرەتە لەکوردەکانی خۆراسان بوون و لە سنوری ڕۆژهەڵاتەوە نزیکتربوون پەنا دەبەنە بەر (هیرات) لە ئەفغانستان.
▪ وەک زانراوە ڕووداوی زۆر لە ناو عەشیرەتەکانداڕوودەدات، ڕووداوی گەورە کە دووچاری تێکڕای عەشیرەتەکە دەبێت یان ڕووداوی ناوخۆی کە دەبێتە هۆی کۆچ و پەرتەوازەی عەشیرەتەکە لەناوچەی خۆیان دووردەکەونەوه. لە ناو ئەم عەشیرەتەشدا لەوانەیە هەندێ ڕووداوی وا ڕوویدابێ لە خۆراسانەوە گەڕاونەتەوە کوردستان.دوای ئەوە هەندێکیان نیشتەجێ بوون و لە ناوچەی شارباژێڕ گوندێکیان بە ناوی (چنگنیان) واتە چنگنیەکان کە ئێستا بووە بە (چنگیان) لە هەندێ ناوچەی تریش هەن هەندێکیان لەگەڵ هۆزی جافدا تێکەڵ بوون و کۆچەری بوون.
▪ ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ زیاترلە (350) ساڵ لەمەوبەر. عەشیرەتی چنگنیەکان لە چەند گوندێکدا هەن، لە گوندی (دەمرکان، فەرەج ئاوا، عارف ئاوا)، وە لە ناوچەی سەنگاولە چەند گوندێکدا هەن، ولە ناوچەی قادرکەرەم لە چەند گوندێکدا هەن بەناوی (چنگنی، وەستا خدر).
▪گوندی چنگیان لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی دۆڵەتوو و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی کانی دڕکە و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی باراو و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ گوندی نۆدێ. [1]
$سەرچاوەکان$
شەرەفنامەی بەدلیسی
مێژووی هۆزی جاف