عەلی عەبدوڵڵا عەلی – بە عەلی هەژار ناسراوە لە ساڵی 1943 لە گوندی #عەوێنە# لە شاری #هەولێر# لە بنەمالەیەکی زەحمەت کێش و جوتیار چاوی بە دونیا هەڵیناوە. ساڵی 1962 پەیمانگای مامۆستیانی هەولێری تەواو کرد و ساڵی 1976 کۆلیژی یاسا لە زانکۆی مستەنسریەی تەواو کرد و لە دادگای هەولێر پارێزەرایەتی کردوە و لە هەمان دادگا گیراوە بە دەستی دووژمان.
لەژیانی مەدەنی : ئەندامی #یەکێتی نوسەران# و ڕۆشنبیرانی کورد بووە. ئەندامی #سەندیکای پارێزەران# بوو ئەندامی #یەکێتی مامۆستایان# بوو. ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان کورد بووە. ئەندامی یەکێتی ڕۆژنامەنوسان بوو.
لە ژیانی سیاسی : عەلی هەژار لە زووەوە پێوەندی بەپرس و ڕەوشی سیاسی کوردی کردبوو. ئەوەی کە ئەگێڕنەوە بۆم عەلی هەژار لەو کاتەی کە لە پۆلی شەشی سەرەتایی بوە زۆر جاران خزمە نزیکەکانی و تایبەتی خالی شەهید دەستی ئەگرت و ئەی بردە دەروەی گوندی عوینە بۆ ئەوەی بلاکراوەکانی سیاسیان بۆ بخوێنێتەوە کە ئەو کات کە تەنها حزبی شوعی هەبوو لە گۆرەپانی سیاسی.
پاشان شەهید علی هەژار پەیوەندی بە یەکێتی قوتابیان کرد و بە ماوەیەکی کورت بەرپرسیارەتی باڵای وەرگرت.
پاشان وردە وردە لەپپلەی سیاسی سەر ئەکەوت لە بەر لێهاتوی و دڵسۆزی. و ئەوپلانە بریتی بوون :
• بوە بەرپرسی یەکێتی جوتیارانی کورد.
• بەرپرسی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
• بەرپرسی لقی هیران و نازەنین.
• ئەندامی لیژنەی دانوستانی پارتی دیمکراتی کوردستان بوو.
• ئەندامی لیژنەی ناوەندی پارتی دیمکراتی کوردستان.
• دەستەی دامەزرێنەرانی #بزوتنەوەی سۆسیالیست# بووە.
شەهید عەلی هەژار پاش ئەوەی کۆتای بە شۆرشی کورد هات لە ساڵی 1974 یەک لەو کەسانە بوو کە باوەڕی تەواوی بە بەر دەوامی شۆرش و خەبات سیاسی کورد هەبووە، باوەری تەواوی بەوە هەبوو کە شۆرشی کورد تەنها کیشە دەرەکیەکان نەبوە بۆ شکست.
بەڵکو هۆکارە ناوخۆیەکان کێشەی هەرە گەورەکانی شۆرش بوو. هەردەم شەهید عەلی هەژار ناکۆکی وکێشەی لەگەل دەرەبەگەکانبی ناو شۆرشی کوردی هەبوو و زۆر جار ئەگەیشتە ئەو ڕادەیە کە بە توندی بەرەنگاری یەک ئەبونەوە...
ساڵی 1975 کاتێک کەگۆرەپانی سیاسی کورد چۆل بوو ژمارەیەک لە کادیرو خەبات گێرانی ئەو کات کەوتنە جموجول و بڕیاریان دابە درێژە بە شۆرش وە ئەرکی بەرەنگاری بگرنە ئەستۆ و درێژە بەخەبات بدەن.
لە ڕێکەوتی #09-04-1979# لە لایەن ڕژێمی بەعسی فاشیستەوە لە کاتی دەوام لە دادگەی هەولێر دەستگیر کرا، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس فاشت دەستکەوتوون دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە زیندان ئەشکەنجەدان بە بێ درکاندنی هیج زانیاریەک لە ڕێکەوتی #02-05-1983# لە سێدارە دراوە.