شاعیر و نووسەری کورد، لە دایکبووی ساڵی 1978 شاری سلێمانی باشووری کوردستان. لە ساڵەکانی 1995 بۆ 1996 خولیای نووسینی هۆنراوەی لەلا درووست بووە و خاوەنی 4 کۆمەڵی هۆنراوەییە بە هەردوو زمانی کوردیو عەرەبی. لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان هۆنراوە و وتاری هونەری بڵاوکردووەتەوە. دانیشتووی وڵاتی دانیمارکە و ئەندامییانەی قەڵەمی دانیمارکییەو چەند هەوڵێکی بۆ نووسینی هۆنراوەی دانیمارکی هەیە. [1]