ناوی (ئەمین ئەحمەد عەلی)ە لە (1947/12/13) لە گوندی عەبابەیلێی ڕِۆژهەڵاتی هەڵەبجەی شەهید لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواو کردووە دەرچووی خانەی مامۆستایانی سلێمانی یە (1968-1969)، ئەم شاعیرە لە سەرەتادا خولیای شیعرەکانی (نالی و گۆران و مەولەوی) بووە زۆربەی تەمەنی لاوی لە خزمەت مامۆستا (ع.ع. شەونم) دا بووە تا ئێستاش بە مامۆستای ئەدەب و پەروەردەی خۆی دەزانێت (شاهۆ و کاردۆخی و شارەزووری) کاریگەری ئەدەبی زۆریان بەسەرەوە هەیە ئەم شاعیرە هەرچەندە بە شیعر دەستی پێ کردووە وەلێ هەستی بە بۆشایی یەکی پەروەردەیی فێرکردنی ئەلف و بێ کردووە بۆیە لە ساڵی 1978 دا یەکەم کتێبی ئەلف و بێ ی نوێ ی بۆ قۆناغی بنچینەیی نەهێشتنی نەخوێندەواری دانا هەرچەندە توشی چەرمەسەری بوو لەلایەن دام و دەزگای پەروەردەیی ئەو سەردەمەوە بەڵام ئەم کارە نەبووە ڕِێگر لە بەردەوامی برەو پێدانی ئەم لایەنە گرنگەی بواری پەروەردە و فێرکردن ئەوەبوو لەگەڵ سەر هەڵدانی بیرۆکەی پرۆسەی خوێندنی گەورە یەکەم کتێبی بە ڕِەزامەندی وەزارەتی پەروەردە خوێندنەوەی کوردی بۆ قۆناغی یەکەمی گەورە ساڵی(2000) کە (41) چل و یەک هەزار دانەی لێ چاپکرا وە ساڵی (2003-2004) چاپی دووەمی (50) پەنجا هەزار دانەی لێ چاپ کرا لە ساڵی(2006) دا (کتێبی فێر بوونی زمانی کوردی بە پیتی لاتیننی) خستە بەر دیدەی خوێنەران لە ماوەی سێ مانگدا (6) شەش هەزار دانەی لێ فرۆشرا لە بواری ئەدەبیشدا دیوانە شیعری (تەیمان تەنیو) ساڵی (1999) لە چاپدا (ئۆپەرێتی ساڵێ جارێ) کە یەکێکە لە شیعرە بەهێزەکانی ئەم دیوانە لەلایەن (تیپی شنروێ ی هەڵەبجە) ئامادەکرا بۆ یادی فیستیڤاڵی بۆ یادی پێنجەمی هەڵەبجە و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.