بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە "بلۆگ سپۆتی وێنەی کۆماری کوردستان" بڵاو کراوەتەوە دەردەکەوێت کە کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد، بەڵگەنامەی مۆڵەتی لێخوڕینی شوفێریشی بە هاووڵاتیانی کوردستان بەخشیوە.
بەپێی بەڵگەنامەکە کە مۆری شارەوانی کوردستانی لەسەرە دەردەکەوێت کە ئیدارەی شارەوانی کوردستان متمانەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەداتە هاووڵاتی "ئاغای هاشم مووسا زادە کوڕی ساڵح" بە نمرەی 6020 کە بۆ سواری "چەرخە" پێویستیی پێی هەیە. ئەوەش هاتووە کە دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی پێکراوە ئەو بەڵگەنامەیەی پێدراوە. پێویستیشە لەسەری بە وریاییەوە ڕێزی ڕێنماییەکانی پۆلیسی هاتوچۆ بگرێت.
ئەمەی خوارەوەش دەقی بەڵگەنامەکەیە:
بەڵگەی ئیزنی لێخوڕینی دووچەرخە لە لایەن ئیدارەی شارەوانی (پۆلیس) کۆماری کوردستان
25/7/10
شارەوانی کوردستان
تصدیقی لێ خوڕینی چەرخی پێ ی
ئیدارەی شارەوانی کوردستان تصدیق دەکا کە ئاغای هاشم مووسا زادە کوڕی صاڵح نمرە 6020 مەعلووماتێک کە بۆ سواری دووچەرخە پێویستە هەیەتی. نەزەر بەو ئیمتیحانەی داویەتی و قەبووڵ کراوە لەسوار بوونی چەرخی پێ ی موجازە و دەبێ نەزم (و) شەرایتی نێێضامەی عبوور و مروور بە دیقەت ڕیعایەت بکا
سەرۆکی ڕێگا نیشاندانی لێ خوڕ
مۆری شارەوانی کوردستان
ئیمزا
نظامی
1324
لێ خوڕ هاشم مووسا زادە ژمارە 1
دەتوانی با ئیجازەی شارەوانی و ئیستیعدادی خۆت لە دووچەرخە سوارییە ئیستیفادە بکەی
سەرۆکی شارەوانی کوردستان
ئیمزا: نیزامی
مۆر 1324
جێگای
وێنەی لێ خوڕ
تەمر
مۆر 1324
تێبینی : ئەم بەڵگەیە بەڕێزسەیید محەمەدی سەمەدی لە ئارشییڤی بەڕێز یۆنسی مووسازادەی وەرگرتووە و داویە بە گۆڤاری مەهاباد و لە ژمارەی 120ی گۆڤاری مەهاباد، مارسی 2011 دا چاپ کراوە. وەک لە بەڵگە کە دا دە بیندرێ وێدەچێ ئیدارەکانی کۆماری کوردستان هەر تەمری (پوول)حکوومەتی نێوەندییان بە کار هێنابێ. بەڕێز هاشمی مووسا زادە لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا سەرۆکی " ئیدارەی سەبتی مەهاباد"بووە و وەک کاربەدەستێکی کۆمار بە ئەرکی خۆی زانیوە بە وەرگرتنی تەسدیق
لە ئیدارەی شارەوانی دووچەرخەی پێ ئ باژوێ.
نێت