ناو: هەردی
ناوی باوک: شەفیق
ساڵی لە دایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #سەیدسادق#
لە زاری خۆیەوە:
لەدایکبوی ساڵی 1980یە لە باشووری کوردستان، شاری سەید سادق.
شاعرێکی نوێخوازی کوردستانە، لەزۆرێک لەسایت و ڕۆژنامەو گۆڤارەکانا دەربارەی بابەتە ئەدەبیەکانی نووسراون.لەرۆژنامەو گۆڤارە ئەدەبیە ناسراوەکانی کوردستانا شیعرو چیرۆک و نامەئەدەبیەکانی بلاو بوونەتەوە.خاوەنی پەڕتووکێکە بەناوی (پەیکەرێک لە ئێسقان) سەبکیێکی نووسینی تایبەتی بەتی هەیە گەمەزمانەوانی کارکردن لەواتادا دەناسرێتەوە. لەزۆربەی شارەکانی کوردستان کۆری شیعری خوێندنەوەی ساز کردووە بەشێک لەشیعرەکانی وەر گێراونەتە سەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی هە ڕدی شە فیقیکی از شاعران سبک نو کردستان است.در بسیاری از سایتهاروزنامە ها و مجلات در مورد آسار ادبیش متالبی نوشتە اند.در مجلات و ڕوزنامە های معتبر کردستان شعرداستان و نامە های ادبیش منتشر شده.مولف کتابی بە نام تندیسی از استخوان است.سبک ادبی....در بسیاری از شهرهای کردستان شب شعر برگزار کردە است.تعدادی از شعرهایش بە زبانهای عربی و انگلیسی ترجمە شدە است. ﺳەﺑﮑیێﮑی ﻧﻮﺳﯿﻨی ﺗﺎﯾﺒەﺗی ﺑەﺗی ﻫەﯾە ﮔەﻣەﺯﻣﺎﻧەﻭﺍﻧی ﮐﺎﺭﮐﺮﺩﻥ ﻟەﻭﺍﺗﺎﺩا.
پەڕتووکێکی چاپکردووە بەناوی (پەیکەرێک لەئێسقان).
لەزۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامە کوردییەکانی باشووردا، شیعر، چیرۆک، نامەی ئەدەبی و بابەتە ئەدەبی و ڕۆژنامەنووسییەکانی بڵاو کردووە.
لەبەشێکی بلاو کراوە ئەدەبیەکانی ئێران دا بەشێک لەشیعرە وەرگێڕدراوەکانی بەزمانی فارسی و لەبلاوکراوەکانی ڕۆژهەڵاتیشدا بەزمانی کوردی .
بەشێک لەبەرهەمە کانی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی عارەبی، فارسی، ئینگلیزی و بڵاو بوونەتەوە.
دانیشتوی وڵاتی ئەڵمانیایە و لەئێستادا دوو بەرهەمی شیعرو چیرۆکی ئامادەن بۆ چاپ .
نموونەیەک لەشیعرەکانی .
دەزگیرانەکەم ئەڵێت تۆ ژەھریت
من مناڵێکی بچوکم
ژەھر نابێ لە بەردەمی مناڵدا دابنرێت وبخورێتەوە
خوشکەکەم ئەڵێت تۆ شارێکی بێدەنگیت
لەدوای جەنگێکی وێرانکەر
ئەبێت ئاوەدان بکرێیتەوە
باوکم ئەڵێت تۆجەرگی ئەو ئاسکە سەربڕاوەیت
لەسەر خەڵوز کە
کەللەسەری لە ماڵی سوڵتاندا ھەڵواسراوە
مۆسیقارەکە ئەڵێت
تۆ ئەو دەنگەی لەبێدەنگیدا ئەبیت بەئاواز
ھاوڕێ شاعیرەکەم ئەڵێت
تۆ خوێن و کوکوختیت
جادەیەکیت لەوسەری خەیاڵەوە دێیتەوە
تۆ ڕێگایەکیت بەناو شەودا ئەڕۆیت
دکتۆرەکەم کەبەسەر یادەوەریما ئەڕوانێت
ئەڵێت تۆ برینێکی قوڵی، نابێت بکولێیتەوە
بەڵام لەنێو دڵی مندا تەنیا منداڵێکی خەوتوو ھەیە
سەری لەسەر(ئەڵغام) ێکەو
خەو بەدنیایەکی جوانترەوە ئەبینێت!
[1]