حاتەم مەنبەری
لە 04/08/1965 لە گوندی نیەر، لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە دایک بووە.
هەر لەو گوندە چووەتە بەر خوێندن. بە هۆی هاتنەئارای وەزعێکی نوێ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بۆ ماوەیەک قوتابخانە و خوێندن لە گوندەکان پێچراوەتەوە وئەویش بە ناچار لە خوێندن دابڕاوە. بە هۆی دەستپێکردنی شەڕی کۆماری ئیسلامی دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 1981 تێکەڵی کاروباری سیاسی بووە و وەک پێشمەرگە و ئەندامێکی چالاک لە حیزبی دیکوکراتی کوردستانی ئێراندا کاری کردووە.
ساڵی 1990 بە یەکجاری وازی لە پێشمەرگایەتی و ئەندامەتی لە حدکا هێناوە. ساڵی 1994 وەک پەنابەر ڕوویشدووەتە وڵاتی سوید و تا ئیستا لەو وڵاتەدا دەژی. وێڕای دۆستایەتی و نزیکی لە زۆربەی هێزەکانی ناو مەیدانی سیاسەتی کورد، ئەندامی هیچ حیزب و ڕێکخراوێکیان نیە و وەک کەسێکی سەربەخۆ، لە بواری نووسین و چالاکیی دیکەدا بەردەوامە.
بەرهەمکان:
1 فەرهەنگی سۆرانی – هەورامی، کە بە هاوکاری حامید دروودی ساڵی 1998 لە سوێد چاپ کراوە.
2 وەرگێڕانی کتێبی کێوەکان تاقە دۆستی ئێمەن، نووسینی ڕۆژنامەڤانی سویدی، تۆرد ڤاڵستۆم، لە سوێدییەوە بۆ کوردی. ساڵی 2013 لە هەولێر چاپ کراوە.
3 ئازار و ئەزموون، (هەڵبژاردەی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگایەتیم) کە ساڵی 2017 لە سوید چاپ کراوە.
4 وەرگێڕانی کتێبی، گیان لەسەر دەست بۆ شەڕ دژی داعش، هێشتا چاپ نەکراوە.
5 هەل و هەڵدێرگە، (ئەم کتێبە کۆکراوەی بەشێک لەو وتارانەن کە لە کۆڕی گشتیدا بۆ بەشداران پێشکەش کراوان، یان لە گۆڤار و سایتەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا بڵاو کراونەتەوە).
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/hatam.manbari=KTML_Link_External_Between=facebook/hatam.manbari=KTML_Link_External_End=