لە ساڵى 1978 لەشارى سلێمانى لەدایکبووە
هەر لە سلێمانى پەیمانگاى تەکنیکى تەواوکردووە
لە کۆتایی نەوەدەکانەوە دەست دەکات بە نووسین
لەو قۆناغەدا کە بە قۆناغى تەقلیدیی ناو دونیاى ئایینى نووسەر دادەنرێت هەڵدەستێت بە نووسینى پڕۆژەى ژیانى پێغەمبەران کە زنجیرە پەرتووکێکە لەگەڵ نووسەر (دانا حەسەن) دا.
#ژیانی عیسا سەلامی خوای لەسەربێت#
#ژیانی ئادەم#
دواتر ئاڕاستەى تێڕامان و بیرکردنەوەى بەرەو ڕەخنەى بیرى ئایینیى دەگۆڕێت و چەندین باس و لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو دەکاتەوە
لە قۆناغەکانى ترى ژیانیدا دەبێتە دەستەى نووسەرانى گۆڤارى هەژان کە پڕۆژەیەکى فیکری و ڕەخنەیی ئایینی بوو.
ئێستا2023 خاوەنى پڕۆژەى (جیهانبینى ئایینیی) یە کە پێکهاتووە لە چەند پەرتووکێک , پەرتووکى یەکەمى ئەم پڕۆژەیە بە ناوى ( #مەعریفە و ئیمان# ) بڵاوبووەتەوە کە بە هاوبەشى لەگەڵ نووسەر و ڕۆماننووس بەختیار عەلى
نووسراوە و پەرتووکى دووەمى بەناوى ( مێژووى ئیمان) لە پڕۆسەى نووسیندایە.
بەرهەمەکانی تری بریتین لە:
#هەر یەکەمان لە باغێکدا یاقووتەکانمان لێ کەوت#
#یەک هەناسە#
لەپاڵ پەرتووکەکانیشدا سیناریۆی بۆ چەندین شانۆگەری و کوورتەفیلم نووسیووە و لە کۆتا کاریدا، نووسین و دەرهێنانی بۆ کوورتە فیلمی 'ماسکی چوارەم' کردووە. [1]
لە ڕێکەوتی #13-11-2023# بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچووەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا. [2]
هێمن لە شەقامی ڕاپەڕین ویستبووی میوە بکڕێت، لەو کاتەدا بارهەرڵگرێک کە شۆفێرەکەی عەرەب بووە لێیدەدات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.